دوو پێشنیار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی كارەبا لە هاووڵاتییان دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا دەتوانن قەرزەكانی هاووڵاتیان بكەن بە قیستی 12 مانگ. كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا چەند پێشنیارێك كراون كە یەكێك لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاكانە، پێشنیارێكی دیكەش قیستی درێژخایەنە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەبارەی قەرزەكانەوە نەدراوە. ئاماژە بەئەوەشدەكات، ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە كرێی كارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانكردنی فەرمانگەكانی كارەبا قەرزەكانیان بە قیست بدەنەوە و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەكانی هاوبەشانی كارەبا بكەنە 12 قیست”.

The post دوو پێشنیار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی كارەبا لە هاووڵاتییان دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.