پۆلیسی ڕاپەڕین: كچێك دەستگیركرا كە زێڕینگرێكی هەڵخەڵەتاندبوو

دوایین نوێکردنەوە 2021-08-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانیان لە شاری ڕانیە كچێكیان دەستگیركردووە كە زێڕینگرێكی هەڵدەخەڵەتاندبوو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی ١٣ /١/ ٢٠٢١ هاووڵاتییەك كە كاری نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتوون بووە لە سنووری ئیدارەی سۆران وە دانیشتووی ئیدارەی سۆرانە، سكاڵای تۆمار كرد و بە پۆلیسی ڕایگەیاند كە لەسەر داوای كچێك لە شاری ڕانیە لە ڕێگەی كڕین و فرۆشتنی ئۆنلاین پشتێنێكی ئاڵتوونی بە بڕی ٢٦ مسقاڵ و عەیار ٢١ ی لە سنووری ئیدارەی سۆران بۆ كچەكە هێناوەتە شاری ڕانیە، دوای ئەوەی كچەكە داوای لە نوێنەرەكە كردووە كە پشتێنە ئاڵتونەكە لە نزیك نۆڕینگەكانی شاری ڕانیە لە شوێنێكی جیا تاقی […]

The post پۆلیسی ڕاپەڕین: كچێك دەستگیركرا كە زێڕینگرێكی هەڵخەڵەتاندبوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.