خەڵك ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی فەرمانی دەستبەكاربوونی هەریەك لە سەرۆك زانكۆكانی (دهۆك، هەولێری پزیشكی، پۆلیتەكنیكی دهۆك، ئەنجومەنی كوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشكییەكان، زاخۆ، سۆران) لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی (2021/8/5) بەسەرپەرشتی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی، فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ سەرۆك زانكۆ تازەكان دەركرد، كە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو مەرج و پێوەرە زانستی و ئەكادیمیانەی، كە یاسای وەزارەت دیاریی كردوە، دواتریش بەپێی یاساو ڕێنماییەكان فەرمانی دامەزراندنیان لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە. وتیشی ،” لەو مەراسیمەدا هەریەك لە(د. داود سلێمان ئەتروشی) وەك سەرۆكی زانكۆی دهۆك و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولی) […]
The post وەزیری خوێندنی باڵا فەرمانی دەستبەكاربوونی ژمارەیەك سەرۆك زانكۆی واژۆكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.