كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت نمەباران و هەورە بروسكە لە هەر شوێنێك دەستپێبكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت ئەم شەو ئاسمانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور بێت و ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەر هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لە گەڵ بارینی نمە باران و بروسك و زیادبوونی خێرایی با لەدوای نیوە شەو بەشێوەی پچڕ پچڕ تا بەیانی بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی بارانی مام ناوەند هەورە بروسكەی كورتخایەن دەكرێت لە هەندێك ناوچەی وەكو خانەقین و دەوروبەری. ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوا ئەگەر هەیە نمە باران و هەورە تریشقە لە هەر شوێنێك دەستپێبكات. […]

The post كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت نمەباران و هەورە بروسكە لە هەر شوێنێك دەستپێبكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.