هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری سەیرانبەنەوە راگیرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قائیمقامیەتی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند:”بە مەبەستی ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كاتێكی نادیار هاتووچۆی گەشتیاران لەدەروازەی‌ سنووری سەیرانبەنەوە ڕادەگیرێت” .   ئیسماعیل رۆستەم پوور، قائیمقامی شاری‌ بانە رایگەیاندوە: “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە هاتووچۆی گەشتیاران لەسنووری سەیرانبەنەوە تا كاتێكی نادیار ڕادەگیرێت .   باسی لەوەشکرد: “ئەو گەشتیارانەی ڤیزای پزیشكی یان مافی مانەوە بۆ کاریان هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەكرێت هاتووچۆ بكەن”.   قائیمقامی‌ بانە ئاشكراشیكردووە، “لەسنووری‌ دەروازەی سەیرانبەندەوە هەموو ڕۆژێك 70 كەس بۆ عێراق گەشت دەكەن و 40 كەسیش دێنە نێو ئێرانەوە”.

The post هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووری سەیرانبەنەوە راگیرا appeared first on SNN.