بەغدا-info-KDP- کوردانی نیشتەجێی شاری بەغداش لەنێو خۆپێشاندەرانی عێراقدا ھەن و تا ئێستا ژمارەیەک ھاووڵاتیی کورد بەھۆی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە بوونەتە قوربانی، کە یەکێک لە قوربانییەکان کچێکی قوتابیی زانکۆیە.
ەواد مەلکشاھی، بەرپرسی لقی بەغدای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانی عێراقەوە کە نزیکەی دوو مانگە بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک ھاووڵاتیی کوردی نیشتەجێی شاری بەغدا بەشدار بوونە و بەپێی زانیارییەکانی ئێمە تا ئێستا حەوت ھاووڵاتی کورد بەھۆی ئاڵۆزییەکانی بەغداوە کوژراون و ژمارەی بریندارانیش نازانرێت چەندە."
ەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە بەغدا گوتیشی: "یەکێک لە قوربانیانی کوردی نێو خۆپێشاندانەکانی عێراق، کچێکی کوردی بەغدایە و قوتابیی قۆناغی دووەمی زانکۆیە."
جەواد مەلکشاھی ئاشکرای کرد: "ھەرچەندە ئێستا ھیچ سەرژمێرییەکی دروست لەبارەی ژمارەی کوردانی نیشتەجێی شاری بەغدا نییە، بەڵام ژمارەیان ناگاتە یەک ملیۆن و بەشێکی زۆریان دوای لەناوچوونی ڕژێمی بەعس ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، لەنێو خۆپێشاندانەکان کوردیش خێمەیەکیان بۆ داواکاریی خۆیان لە حکوومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق ھەڵداوە و، لە لایەن ھەندێ عەشایەری فەیلیەوە سەرپەرشتی دەکرێت."
قائید میرۆ