وادەی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكراكرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو دەستیپێكردووە. د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێكردووە. وتیشی”پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان لە بەرواری 1-9 بە دواوە بەپێی ساڵنامیەی زانكۆیی زانكۆكان بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەكات”. ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دوو ساڵ پڕۆسەی خوێندن وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت و لە هەرێمی كوردستانیش لە دوو ساڵی ڕابردوو بە نیوە یان بە تەناوب پڕۆسەكە بەڕێوەچووە.

The post وادەی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكراكرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.