خەڵك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە قەڵادزێ پیاوێك لەكاتی هاوكاریكردنی هاوسەرەكەی سووتا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا هاووڵاتییەك بەناوی ( ح . ع . س ) لەدایك بووی ساڵی 1966 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی فەرمانبەران بە سووتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری سووتاوی بە هەردوو دەست و دەمووچاوی هەیە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بەوتەی خۆی “لەماڵەوە لەكاتی هاوكاریكردنی هاوسەرەكەی بۆ ئامادەكردنی خواردنی ئێوارە تەباخەكەیان گڕی گرتووە و بەو هۆیەشەوە سووتاوە”. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و باری تەندروستی بریندارەكەش جێگیرە.
The post پۆلیسی ڕاپەڕین: پیاوێك لەكاتی هاوكاریكردنی هاوسەرەكەی سووتا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.