هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا. دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارەكە بەهۆی كۆبونەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین كە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلاو شارەكانی عیراق. لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دیاری نەكراوە، تەنها هاووڵاتییانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.  

The post هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.