هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگاداردەكاتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەر پردی قالاوە بەئاراستەی چوار ڕێیانی سەرچنار بەربەستكراوە، هاتووچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لەو شەقامەوە هاتوچۆ نەكەن. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: بەهۆی كاری تیمەكانی شارەوانی سلێمانی لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود (سەر پردی قالاوە بەئاراستەی چوار ڕێیانی سەرچنار) بەربەستكراوە. ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە شەقامی لاوەكی بۆ هاتوچۆی شۆفێران كراوەیە، لەو ڕوەوە هاتوچۆ داوا لەشۆفێران دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، لەو شەقامەوە هاتوچۆ نەكەن، بۆ ئەوەی لۆدو قەرەباڵغی لەو ڕێگەیە ڕوونەدات‌و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان ‌و شۆفێران دروستنەبێت.

The post هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگاداردەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.