سەرۆکایەتی پەرلەمان، بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات بۆ دانیشتنی رۆژی چوارشەممە

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات، بە مەبەستی دانیشتنی ژمارە ٨ی ئاسایی خۆی.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، هاتووە، کە داوا لە سەرجەم ئەندامەکانی دەکات، لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٤ی١٢ی٢٠١٩ ئامادە بن، بە مەبەستی دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٨ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.