ئاسایشی ڕاپەڕین: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

دوایین نوێکردنەوە 2021-08-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكی جیاوازدا لە ( ڕانیە و پشدەر) 3 كەسیان دەستگیركردووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان, بۆ ڕێگریكردن لە بازرگانی و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هێزەكانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە, دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و چاودێری ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر, توانیان كەسێك دەستگیر بكەن لەناو شاری ڕانیە كە دانیشتووی شاری هەولێرە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە بڕی (2گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (شیشە) و چەند كەرەستەیەكی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ( كەمۆڵە و سیم)ی پێگیراوە, لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (30) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی […]

The post ئاسایشی ڕاپەڕین: سێ تۆمەتبار دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.