خەڵك ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە كامێراكانی چاودێری هاتوچۆی لەچەند شوێنێكی ناوشار شێواندبوو. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ئەمرۆ لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،”دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەشت كە لە ڕۆژی ٤/٨/٢٠٢١ چەند كامێرایەكی جێگیری چاودێری هاتوچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانی بە بۆیاخ شێوێندراون ، هێزەكانمان دەست بەجێ دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی زانیاری و توانرا لە ڕۆژی٧/٨/٢٠٢١ تۆمەتبار ( ڕ ، ع ،ع ) لە دایكبو,ی ساڵی ١٩٩٧ پیشەی شۆفێری تاكسییە، دانیشتوی شاری سلێمانیە ، لەناوچەی پیشەسازی دەستگیربكەن.” لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە ئەوەشكراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو هۆكاری ئەو كارەشی بۆ ئەوەگەڕاندۆتەوە كە چەندین […]
The post ئەو كەسەی كامێراكانی چاودێری هاتوچۆی شێواند دەستگیركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.