خەڵك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەی گەرمای شارەكانی هەولێر و سلێمانی و شارۆچكەی چەمچەماڵ و زاخۆ 45 پلە تۆماركراوە و لە خانەقینیش 51 پلە بووە . بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەرزترین پلەی گەرمای بەردەستی تۆماركراوی ئەمرۆ 28-8-2021 بە پلەی سیلیزی لە هەولێر 45 پلە و سلێمانی 45 پلە و دهۆك 43 پلە و كەركوك 47 تۆماركراوە . ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە شارۆچكەی پیرمام 41 پلە و چەمچەماڵ 45 پلە و زاخۆ 45پلە و دووزخورماتوو 47 پلە و خانقین 51 پلە و شەمامك 46 پلەی گەرما تۆماركراوە .
The post كەشناسی هەرێم پلەی گەرمای ئەمڕۆ گەیشتە 51 پلە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.