خەڵك ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، بەپێی ئەو ئیمكانیاتەی لەبەردەستمان بوو، بەشێك لە ڕێگای نێوان سەرووچاوە و گونـدەكانی سنـوری خــۆشناوتی چاكـكراوە، دەشڵێت ،”بەڵێنیش دەدەین لەزووترین كاتدا چاككردنی ئەم ڕێگایە بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە”. ئیدارەی ڕاپەڕین لەبارەی داواكاری و گردبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەشێك لە هاووڵاتیان لە شارەدێی بالیسان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و ڕایگەیاندووە، ئێمە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەین بەهـەموو شێوەیەك بە پـیر داخوازیەكانیانەوە بچین و ئەوەی پێویست بێت و لە توانادا هەبێت بۆیان جێبەجێ بكەین. دەقی ڕاگەیەنراوەكە : بۆ خەڵكی تێكۆشەر و خۆشەویستی دۆڵی خۆشــناوەتی، چەند ڕۆژێكە ئاگادارین كە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان هەیە لە سنوری ناحیەی بالیسان بۆ چاككردنی ڕێگاكەیان […]
The post ئیدارەی ڕاپەڕین؛ لەبارەی گردبوونەوەكانی بالیسان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.