دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی پەروەردە له‌باره‌ی قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ڕایگه‌یاند مۆڵه‌ت نادرێت به‌كردنه‌وه‌ی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ناحكومی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌یی و فێكردن نه‌بێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێی له‌باره‌ی قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه‌ش، بۆ دامه‌زراندنی باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه و خوێنگه و په‌یمانگه‌ی ناحكومی ده‌بێت ئامانجیان بێت بواری نوێی زیاتر بۆ په‌روه‌رده و فێركردن بڕه‌خسێنن وێڕای تواناكانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و یارمه‌تیدان و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردنی نیشتمانی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ده‌بێت سیستمی ئه‌زمونه گشتیه‌كان و پرۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی فێركاری جیهانی پێشكه‌وتویان تێدا پیاده بكرێت، جگه له‌وه‌ش مۆڵه‌ت به‌هیچ حزب و رێكخستنێكی سیاسی یان ئاینی نادرێت، دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ناحكومی دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها مۆڵه‌ت نادرێت به‌كردنه‌وه‌ی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ناحكومی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌یی و فێكاری نه‌بێت.
له‌رێنماییه‌كەدا بەم شێوەیە باس له‌رسوماتی پێدانی مۆڵه‌ت كراوه، بۆ مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان 2 ملیۆن دینار ، قۆناغی بنه‌ڕه‌تی 12 ملیۆن دینار، قۆناغی ئاماده‌یی ئه‌كادیمی و وێژه‌یی 10 ملیۆن دینار، قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌یی 2 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ گشت ئاماده‌ییه‌ك به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كردنه‌وه‌ی قۆناغی په‌یمانگه 12 ملیۆن دینار و 2 دو ملیۆن دیناریش بۆ هه‌ر به‌شێكی نوێ وه‌رده‌گیرێت.