وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٤٨٠ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، پێنج ھەزار و ٦٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٤٨٠ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٢٢ ھەزار و ٩٤٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٧٩ ھەزار و ١٨٧ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣١ھەزار و ٧٩٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٧٥٤ ھەزار و ١٧٤ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.