توێژینەوەیەک: 50% تووشبووانی کۆرۆنا دوای چەندین مانگ نیشانەیان هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN توێژینەوەیەکی ئەڵمانی باس لەوەدەکات 50 لە سەدی تووشبووانی کۆرۆنا، لەدوای 9 مانگ لە چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکە هەندێک نیشانەیان دەمێنێت. توێژینەوەکە کە لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە زۆرینەی ئەو نیشانە درێژخایەنانەی ڤایرۆسەکە بریتین لە لەدەستدانی توانای تامکردن، بێ هێزی و لاوازی بیرکردنەوە و سەرنجدان. توێژینەوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردووە و 1500 تووشبوو لە ئەڵمانیا وەک نموونە وەرگیراوە. لەلایەکی دیکە رێکخراوی تەندروستی جیهان لەبارەی کاریگەری نیشانەکانی کۆرۆنا دەڵێت، لە کۆی 10 تووشبوو، یەکێکیان لەدوای 12 هەفتە بارودۆخی خراپە.  

The post توێژینەوەیەک: 50% تووشبووانی کۆرۆنا دوای چەندین مانگ نیشانەیان هەیە appeared first on SNN.