SNN وتەبێژی تاڵيابان ناوی بەشێک لە وەزيرانی کابينەی حکومەتی کاتی ئەفغانستانی راگەياند و مەلا محەمەد حەسەنيش دەبێتە سەرۆکوەزيرانی کاتی ئەفغانستان. زەبيحوڵا موجاهيد وتەبیژی تاڵيبان رايگەياند: “مەلا محەمەد حەسەن وەک سەرۆکوەزيرانی ئەفغانستان دياريکراوە، مەلا عەبدولغەنی برادەر بووە بە جێگری سەرۆکوەزيرانی کاتی ئەو وڵاتە”. بەپێی ڕاگەیەنراوی بزوتنەوەکە، سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆ دەبێت و هیدایەتوڵا بەدریش وەزیری دارایی و شێخوڵا مونیریش وەزیری پەروەرد، عەبدولحەکیم شتی وەزیری داد دەبێت، خەلیل حەقانی وەزیری ئاوارەکان دەبێت و عەبدولحەق وەسیقیش سەرۆکى هەواڵگریی و محەمەد ئیدریسیش سەرۆکى بانکی ناوەندی دەبێت، هاوکات محەمەد یەعقوبیش وەزیری بەرگریی دەبێت.
The post تاڵيبان حکومەتی کاتی راگەياند appeared first on SNN.