ئاسايشی راپەڕين کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگيرکرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ‌بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە: هێزەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە دواداچون و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵنەوەی پشدەر، كەسێكمان بە دراوی ساختە لە جۆری 100 دۆلاری و 25 هەزارو 10هەزار دیناری دەستگیرکرد”. ‌بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە: “تۆمەتبارەکە دۆلاری ئەمریكی لە جۆری (100) دۆلاری و دیناری عێراقی لەجۆری  25هەزاری و 10 هەزاری ساختەكراوی پێبووە”. ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو: “تۆمەتبار لە ئێستادا بە پێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵيدا بەردەوامە”.

The post ئاسايشی راپەڕين کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگيرکرد appeared first on SNN.