SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا موژدەی ئەوەی بە مووچەخۆرانی هەرێم-دا کە بەغدا لەسەر بەڵێنەکەی خۆی ماوە و بەردەوام دەبێت لە ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم. دارا، ئاماژەی بەوەشکرد، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەمزووانە دووبارە دەگەرێتەوە بەغدا، بە مەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا و دانانی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2022 لەگەڵ حکومەتی ناوەند.
The post وەزیری پلاندانان ” بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم” appeared first on SNN.