لە چوار ساڵی رابردوودا 31 هەوڵی تیرۆرستی لە بەریتانیا پووچەڵ کراوەتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN كین مه‌كالۆم، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆیی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگری، (31) هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و پشێویان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌. راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، له‌نده‌ن (31) هه‌وڵی پشێویی و كرده‌ی تیرۆریستی له‌ناوخۆی به‌ریتانیا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستان و تووندڕه‌وه‌كان، پیلانی بۆ داڕێژرابوو. روونیشیكرده‌وه‌، له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، (6) هه‌وڵی تیرۆریستان و تووندڕه‌وانمان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌. ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر به‌ریتانیا، به‌رده‌وامه‌، كاتێك 9 ملیۆن په‌نابه‌ر له‌ نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ی جیاواز له‌ به‌ریتانیا په‌نابه‌رن.

The post لە چوار ساڵی رابردوودا 31 هەوڵی تیرۆرستی لە بەریتانیا پووچەڵ کراوەتەوە appeared first on SNN.