خەڵك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان داوا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خولی داهاتووی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێم ڕاو بۆچوونی فەرمی خۆیان ڕەوانە بكەن بۆ پەسەندكردنی. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا ، كە ئاڕاستەی تەواوی زانكۆكانی هەرێم كراوە داوایان لێ دەكات، كە ڕاو بۆچوونی فەرمی خۆیان لەسەر ئامادەكردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خولی داهاتووی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێم ڕەوانە بكەن بۆ پەسەندكردنی. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە وەرگرتنی ڕاوبۆچوونەكان تا ڕۆژی 15ی ئەیلولی 2021 وەردەگیرێت .
The post وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایەك ئاڕاستەی زانكۆكانی هەرێم دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.