وەزارەتی كشتوكاڵ لە رێگەی پرۆژەیەکەوە دەیەوێت هەزاران هەلیكار بڕەخسێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە پڕۆژە یاسای(سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ) لە هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بە پەسەندكردنیشی لە لایەن پەرلەمانەوە هەزاران هەلیكار بۆ پزیشكانی ڤێرتەنەری و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا و ئامادەییە كشتوكاڵییەكان دەڕەخسێندرێت. حسێن حەمە كەریم،  وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕایگەیاند: لە وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژەیاسایەكی گرنگمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی بكەین و لەوێ‌ پەسەند بكرێت بەجۆرێك پرۆژە یاساكە ناوی ( سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكانی كشتوكاڵ)ە لە هەرێمی كوردستان كە ناوەڕۆكی پرۆژەكەش پەیوەندی بە پیشەسازی خۆراكەوە هەیە. ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ناوەڕۆكی پڕۆژە یاساكە بە پێی […]

The post وەزارەتی كشتوكاڵ لە رێگەی پرۆژەیەکەوە دەیەوێت هەزاران هەلیكار بڕەخسێنێت appeared first on SNN.