پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕانیە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە جانتا و مۆبایلی هاووڵاتیانی دزیوە و دانی بەتاوانەكەشیدا ناوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ٩/٨ – ٢٠٢١/٩/٩ دوو هاووڵاتی سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینیان كرد بە مەبەستی تۆماردنی سكاڵا لەسەر ڕفاندن و دزینی جانتا و مۆبایلەكانیان، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بڕیاری دادوەر و بەدەست هات بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتباری نادیار. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەست بەجێ هێزەكانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، دوای بە دەستهێنانی زانیاری بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە ماوەی كەمتر لە […]

The post پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕانیە تۆمەتبارێك دەستگیركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.