پیاوێک لەکاتی رزگارکردنی ژیانی هاوسەرەکەی خنکا

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ هەینی لە رووباری گەلی عەلی بەگ، پیاوێك هاوسەرەكەی لە خنكان رزگار کرد بەڵام خۆی خنکا. بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : كاتژمێر 3 و 30 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئاگاداری ژووری بزوێنی بەرێوەبەرایەتییان كرایەوە بەبوونی رووداوێكی خنكان لە رووباری گەلی علی بەگ به ناوی هەرێم محەمەد مەولود، كە تەمەنی 38 ساڵە و كاسبكاربووە، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە هاوسەرەکەی لە خنکان رزگارکردووە. لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت: هەرێم محەمەد، دانیشتوی گەڕەکی قەڵای نوێی هەولێرە و لەبنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای کەرکوکه، لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ كردووە. بەوتەی هاوسەرەکەی کە […]

The post پیاوێک لەکاتی رزگارکردنی ژیانی هاوسەرەکەی خنکا appeared first on SNN.