ئێران بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک ناوچە سنوورییەکان بۆردومان دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ئێران بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردەوە و حزبی دیموکراتی کوردستانیش هۆشداری لە هێرشی زەمینی ئێران بۆسەر هەرێم دەدات. بەپێی زانیارییەکان، تۆپبارانەکانی ئەم بەیانییە 11ی یەیلول، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، هەروەها چەند خێزانێک ناوچەکەیان چۆڵ کردووە. میدیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، هێڵی تەلەفۆن و تەنانەت ئینتێرنێتی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سەقز، پاوە، مەریوان، بانە، پیرانشار و شنۆ و هەروەها ئینتێرنێتی ماڵان لە سەردەشت دابڕاوە یان خێراییەکەی دابەزیوە. دەشڵێت، سوپای پاسداران چەند هێزێکی تایبەتی لەسەر سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەواوی ئامێر و کەرەستەی […]

The post ئێران بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک ناوچە سنوورییەکان بۆردومان دەکات appeared first on SNN.