سێ كەس بە تۆمەتی دزينی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە گەرميان دەستگيرکران

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی هۆشداریدا بەهۆی دزینی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی گەرمیان، مەترسی لەسەر دابینكردنی كارەبا لەسەر گەرمیان دروستبووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ توانیان سێ‌ كەس دەستگیربكەن كە دەستیان هەبووە لە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەدا و ئاسنەكانیش دەستیان بەسەردا گیراوە. ڕەمك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بەنوسراوی فەرمی لە چەند حاڵەتێكی دزینی ئاسنی تاوەری كارەبا لەسنووری ناحیەی سەنگاو ئاگاداریان كردینەوە كە بەهۆی ئەو كارەوە مەترسی لەسەر گواستنەوەی كارەبا لە سلێمانییەوە بۆ گەرمیان دروستبوو بوو، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە چەند نوسراوێكمان ئاڕاستەی ناحیەكانی تەكیە و شۆڕش […]

The post سێ كەس بە تۆمەتی دزينی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە گەرميان دەستگيرکران appeared first on SNN.