هاتووچۆی ڕاپەڕین: لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە دەربەندی ڕانیە، هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 9:00 ڕووداوێكی هـاتووچۆ لە ڕێگای دەربەند بەرامبەر بەنزینخانەی ڕاستی ڕوویدا. بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی تایـبەت لە جۆری (نیسان / سێنترا) و (ماتۆڕسكیل)، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لە دەستداوە.

The post هاتووچۆی ڕاپەڕین: لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.