په‌رله‌مانتارێكی جیابوه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌فه‌رمی ده‌چێته‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

شادی نەوزاد پەرلەمانتاری جیابووەوەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە كرد.

شادی نەوزاد ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پێشوازی لێكرا

بە رۆیشتنی شادی نەوزاد بۆناو فراكسیۆنی یەكێتی، ژمارەی كورسیەكانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (22) كورسی بەرزبوەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازیكرد له‌ شادی نه‌وزاد .