دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی بریتانی وتی ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ روداوی ئاگرتێپه‌ردان له مزگه‌وتێكی مانچێسته‌ر یۆنایتد ده‌كه‌ن و به تاوانی رق و قینه‌ی داده‌نێن.
له‌و ئاگره‌ی له دره‌نگانی شه‌و هه‌ینی له مزگه‌وتی دیسبری له مانچێسته‌ر كه‌وتبوویه‌وه زیان به هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وتووه، به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كه سوپاسی دراوسێكان ده‌كه‌ن كه به چاكه‌ته‌كه‌نیان هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه، ئاشكراشیانكرد كه له ساڵانی رابردوو چه‌ندین هه‌ره‌شه‌ی سوتاندنی مزگه‌وتیان بۆ هاتووه، هه‌روه‌كو چۆن دیاره هه‌ندێك له‌وانه هه‌ره‌شه‌ی خۆیان برده سه‌ر.
به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هاوكاری دوو له دراوسێیانی مزگه‌وته‌كه نه‌بووایه، نازانین چی رویده‌دا، ناتوانین چۆن سوپاسیان بكه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی مانچێسته‌ر لوتفی ره‌حمان وتی، ئه‌و ئاگره كارێكی قێزه‌ون بوو به ئامانجی دروستكردنی كه‌شێكی ترس و رق و قینه.
كارگێری مزگه‌وته‌كه ڤیدیۆی كامێرای چاودێریان بڵاوكرده‌وه و داوا له دانشتوانی ناوچه‌كه‌یان كرد، ئاگاداربن و رێگه‌نه‌ده‌ن رق له‌نێوان دانشتوانی ناوچه‌كه دروستبكرێت