دیجیتاڵ میدیای سپێده
كاندیدێكی یەكگرتوو دەلێت ھیچ ماقوول و مەنتقی نییە مووچەی پەرلەمانتارانی بەغدا ٣٠ بە قەدەر مووچەی فەرمانبەری ئاسایی بێت.
لەمبارەیەوە دكتۆرە پەخشان سیان، کاندیدی ژمارە ٢٤، بازنەی سێی، رۆژئاوای ھەولێر راگەیاند:ھیچ ماقوول و مەنتقی نییە مووچەی پەرلەمانتارانی بەغدا ٣٠ بە قەدەر مووچەی فەرمانبەری ئاسایی بێت ،باش لەوە دەزانم مووچەی ئەوان بەھۆی دانانی ژمارەیەک پاسەوان وا بەرز بۆتەوە کە وجودیان نییە.
ناوبراو وتیشی :ئەوەش دەزانم پەرلەمانتارمان ھەیە لەو مووچەیە کاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی باشی ئەنجام داوە.
ئەوەشی راگەیاند :پشت بە خوای گەورە لە کاتی دەرچوونمان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کارێکی جدی دەکەین بۆ چوارچێوەکردنی ئەو مووچە زەبەلاحە، ئاخر بە بوونی ئەو مووچە زۆرە ئەو پەرلەمانتارە نابێتە نوێنەری ھاوڵاتیان بەڵکو دەبێتە کوێخا و ئاغا.
د.پەخشان وتیشی :پەرلەمانتاران بەم مووچەزۆرە نابنە نوێنەر بەڵكو دەبنە كوێخا و ئاغا.