سلێمانی-KDP.info- محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پاش ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له پێكهنانی حكوومه‌ت، له گوتارێكدا له كۆتاخولهكهكانی ماوه‌ی یاسایییهكهیدا كشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگەیاند، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ده‌ڵێ، محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی و ئه‌وانه‌ی له پشتی بوون به‌رامبه‌ر به كورد كه‌وتنه هه‌ڵه‌وه، هه‌ركه‌س دووباره‌ی بكاته‌وه هه‌ڵه ده‌كات.
محه‌ممه‌د ڕه‌ئووف، شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هەرکاتێک كورد یه‌كگوتار و یه‌كهه‌ڵوێست بووبێت ئه‌وه ده‌ستكه‌وتی باشی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ڵوێسته‌كانی كورد به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌رانی شه‌قامی عێراقی و حكوومه‌تی عێراق ئیجابی بوو".
محه‌ممه‌د ڕه‌ئووف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان به‌رنامه‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی لا ڕه‌فز بوو، ئه‌فكاری عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له به‌سره‌وه بۆ به‌غدا ڕێی تێ دەچێت، كه گه‌له‌كه‌یان لێیان هه‌ڵساوه، به‌ڵام ئه‌و ئهفكارهی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری ناپه‌سه‌ند بوو، هیچ پاساوێكیشی نه‌بوو، بۆیه كورد یارییەكی جوانی كرد".
ده‌شڵێ: "كورد به یه‌كڕیزی توانیی یارییەكی باش له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانی بكات و، سه‌ر بكه‌وێت، بۆیه پێویسته كورد ده‌رسی لێ وهوهربگرێت، له هه‌ر هه‌ڵوێستێكدا كورد یه‌كگرتوو بووبێت ئه‌وه توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بە له‌یه‌كترازانی كورد زیانی كردووه".
ئه‌و شرۆڤهكارە سیاسییه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكی تر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕا‌سپێردرا و به هه‌مان شێوه‌ی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی هه‌نگاوی نا، ئه‌وه ده‌بێ به هه‌مان سیاسه‌تی یه‌كگرتووی به‌رده‌وام بێت و، پێ‌داگر بێت له‌وه‌ی كورد خۆی نوێنه‌ری خۆی دیاری بكات، كه مافێكی ده‌ستووریی خۆیه‌تی، به‌ڵام كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵ بن، بۆ حكوومه‌تی كاتی ده‌بێ زیاتر ته‌نها له‌سه‌ر مافه‌كان پێداگری بکرێت".
" محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی و ئه‌وانه‌ی له‌پشتییه‌وه بوون ده‌یانویست به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ریمی كوردستان، وه‌زیری كورد دیاری بكه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو به سه‌ریاندا تێپه‌ڕی كرد و باجه‌كه‌یان دا، بۆ هیچ كه‌سی تریش سه‌ر ناگرێت له ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان وه‌زیری كورد دیاری بكات." محه‌مه‌د ڕه‌ئووف وای گوت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "كورد له عێراقدا قه‌زیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه، زۆر جیاوازه له قه‌زیه شه‌خسی و تایفییه‌كانی عێراق، بە قیاسكردنی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ جنووب و وه‌سه‌تی عێراق هه‌ڵه‌یان كرد، دووباره‌ی بكه‌نه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی تر، كورد مورنیهتی باشه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان و به‌شێك له شیعه‌كان و داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی تۆكمه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی شه‌قامی عێراقی بێت، بۆیه هه‌رگیز ناتوانن داواكارییه‌كانی كورد له پێكهێنانی حكوومه‌تدا ڕه‌چاو نه‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنەکانی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و وه‌رگرتنی بیروڕایان له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌كان و یه‌كگرتوویی، زۆر هه‌نگاوی باش بوون، به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، بۆ یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد ئیجابیاتی باشی ده‌بێت."
عه‌زیز ڕه‌سووڵ