دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەم ڕستەیە دوو جۆر خەڵک دەیڵێنەوە، جۆرێکیان ئەو خەڵکانەن کە دڵسۆزی نیشتمانن بەڵام پەلەیانە لە هەڵتەکاندنی نادادی و ستەمخوازی، جۆری دووەم ئەوانەن مشەخۆرن و موفت ئەخۆن و هەمیشە لە خزمەت زۆرداردان و لەکوێ بابێت لەوێوە شەنی تەماعبازیان دەکەن..
ـــ بە پێی پرەنسیپەکان سێ میکانیزم هەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراوی سیاسی و ئیداری.. ئەوانیش:
▪ یەکەم: سەرخۆخزکردن و هەڵبژاردنی بژاردەی فەقیری ماڵی خۆت بەو بەس!..".. دەی ئەمە کەی ئۆپشنی خەڵکی خاوەن بەهایە!.. سەدان دەقی ئاسمانی، و عورفی ژیانسازی رێگرە لەوەی مرۆڤ هێند بێهەڵوێست بێت..
▪ دووەم: ڕووبەڕووبوونەوەی توند و خەباتی چەکداری.. ئەم بژاردەیە دواکارتی فشارە بۆ گۆڕانکاری، لەکاتی بەبنبەستگەیشتنی میکانیزمە مەدەنییەکان و غەلەبەی ئیستیبداد، و نەهێشتنەوەی نەفەسی ڕەخنەو کۆتاییهێنان بە چەمکی ئیصلاح.. مێژوویش ئەو وانەیە بەیان دەکات کە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری چ قەبرسانێک دەسازێنێت!.. وڵات چۆن تاریک دەکات.. ئەسەف زۆرجار لە دەرەنجامی سەرکەوتنیشدا بزوتنەوە چەکدارییەکان چۆن بە ناوی شۆڕشگێڕییەوە هەمدیس بەردەبنە وێزەی تاڵانی نیشتمانی و مرۆیی و هەمان دۆخی نەخوازراو بەردەرگا دەگرێتەوە..
▪ سێیەم: خەباتی مەدەنی و دەنگدان.. زۆرێک لە خەڵک کاتێک باسی ئەم بژاردەیە دەکەیت جۆرێک لە ئیحباطی بۆ دروست دەبێت.. بەڵام بیری چووە کە دوو بژاردەکەی تر زۆر خراپترن..
ـــ خەباتی مەدەنیەت و دەنگدان، درەنگ دەگاتە پایان.. بەڵام سەلامەتترین میکانیزمە..
ــ بێئومێدکردنی خەڵکان لەدەنگدان.. خەونی لەمێژینەی هێزە قۆرخکار و پاوانخوازەکانە.. بۆیە بە بەرنامە دەیانەوێت ئەو بڕوایە لای خەڵک زەرع بکەن تا دزی و گەندەڵییان هەر بەردەوام بێت..
ــ گۆڕینەوەی حوکمی ئیستبداد، بە ئیستبدادیش خۆکوشتنە.. بەڵام ئیستبداد بە مەدەنییەت رێگە راستەقینەکەیە..
خۆشەویستان..
زۆرجار نمونەگەلێک تەرویج پێدەدرێت بۆ ناشیرینکردنی مەدەنیەت و دەنگدان ئەویش بە قەبەکردنی قسەی هەندێک لە رێبەرانی گەندەڵخواز لەم وڵاتە بەوەی کە خۆیان دەیڵێن" ئێمە کورسیەک بهێنین یان هەمووی، چۆڵی ناکەین" ئەمە پێش ئەوەی پەیامبێت بۆ ساردکردنەوەی خەڵک و نەچوونیان بۆ دەنگدان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانیان بە خەڵکانی خراپ.. پەیامە بۆ ئیفلاسی و نزیکبوونەوەی مەرگیان..
ــ هیوادارم هەمووتان بچنە دەنگدان.. گوزارشت بکەن لە دەنگی راستەقینە و ئازادیخوازانەی خۆتان بۆ ئەو خەڵکانەی کە خراپەیان لەوان کەمترەو بەلای کەمەوە چاکەیان پێدەکرێت.. ئێستابێت یان سەدساڵی تر، هەر مەدەنیەت و هەڵبژاردنی پاک و دەستنیشانکردنی نوێنەری راستەقینە دوابژاردەی پێشکەوتن و دروستکردنی حوکمڕانی ڕەشیدە.. نەک چەتەگەری و بێئومێدکردنی خەڵک...