ئەمریكا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هه‌ولێر دەكات و ئاماژەی بەوەشكردوە، "پشتیوانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە لێكۆڵینەوەكانی بۆ دەستنیشانكردنی بەرپرسیارانی هێرشەكە".

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، "بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەهۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق".

ئاماژەی بەوەشكردوە، "پشتیوانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین لە لێكۆڵینەوەكانی بۆ دەستنیشانكردنی بەرپرسیارانی هێرشەكە".

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر دەڵێت، "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەردەوامە لە پابەندبونی بە پشتیوانیكردن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە هەوڵەكانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندبوو، شەوی شەممە بنكەی هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كراوەتە ئامانج.
راشیگەیاندبوو، هەر دوو فڕۆكەكە لە لایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە و هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتوەتەوە.