دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی دوو باندی دزیكردنی راگەیاند كە یەكێكیان پارچەی تاوەری كارەبایان دزیوە.
عوسمان عبدلكریم ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند: دووباندی دزیكردن دەستگیركراون كە یەكێكیان لەسێ كەس پێكدێت و تۆمەتبارن بەدزینی ئاسنی تاوەری كارەبا لەسنوری كەلار.
ئەوەشی خستەڕوو: باندەكەی تریش لەسێ كەس پێكدێت لەچەند شوێنێكی جیا بڕی سێ هەزارو 400 دۆلاریان دزیوە لەگەڵ بڕی یەك ملێون دینار .