توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیان له‌ده‌ستدانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-بروسکە ، راگەیاند.

لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: رۆژی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ناوچەی چنگ-بروسکە، پەکەکە دەستڕێژی گولـلەیان لە چەند سەربازێکی تورکیا کرد کە لە بنکەکەیان هاتبوونە دەرەوە و لە ئەنجامدا، سەربازێک گیانی له‌ده‌ستدا و سەربازێکی دیکەیش بریندار بوو، و برینداره‌كه‌ بەخێرایی گەیەندرایە نەخۆشخانە".