وەزیری خوێندنی باڵای ئەفغانستان: كچان و ئافرەتان دەتوانن لە زانكۆ بخوێنن

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زیرى خوێندنى باڵاى ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، كچان و ئافره‌تان ده‌توانن له‌ زانكۆ بخوێنن، ئه‌وه‌شى گوت كچان و كوڕان خوێندنیان جیاده‌بێت.
به‌گوێره‌ى رۆیته‌رز، "عه‌بدولباقى حه‌ققانى" رایگه‌یاندوه‌ كه‌ تا بكرێت مامۆستایانى ئافره‌ت وانه‌ به‌ كچان ده‌ڵێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شى گوت، سوپاس بۆ خودا ژماره‌یه‌كى زۆرى مامۆستایانى ئافره‌تمان هه‌یه‌، له‌وه‌وه‌ روبه‌ڕوى هیچ گرفتێك نابینه‌وه‌.

له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كانیدا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌ كابول، وه‌زیرى خوێندنى باڵاى ئه‌فغانستان گوتى، هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌درێن بۆ دۆزینه‌وه‌و دابینكردنى مامۆستایانى ئافره‌ت بۆ قوتابیانى كچ.
وه‌زیرى خوێندنى باڵاى ئه‌فغانستان زیاتر گوتى، بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه‌، ناشیانه‌وێت كاتژمێر بیست ساڵ بۆ دواوه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.