کونسوڵخانەی فەرەنسا هێرشەکەی سەر هەولێر ئيدانە دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەرەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکە ده‌كات. کۆنسوڵخانەی گشتیی فەڕەنسا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێری سەرکۆنە کردووە و پابەندبوونی فەرەنسایشی بە پشتیوانیی کردن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە. کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە بەیاننامەکەدا داواى هەماهەنگی زیاتر دەکات لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم جۆرە کردارانەی ناسەقامگیری دروستدەکەن، داواش دەکات بکەرەکان دەستنیشان بکرێن لە پێناو بەرژەوەندی ئاسایشی وڵات. شەوی 11ی ئەم مانگە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی […]

The post کونسوڵخانەی فەرەنسا هێرشەکەی سەر هەولێر ئيدانە دەکات appeared first on SNN.