وەزارەتی دارایی بودجە بۆ راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی تەرخاندەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕی بۆ دابینکردنی بودجەی راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی. وەزیری شارەوانیش دەڵێت، خزمەتگوزاری دەگەیێننە هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بە پرۆژە هەیە. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارايی کە واژۆی ئاوات جەناب وەزيری دارايی لەسەرە، وەزارەتی دارايی رەزامەندی دەربڕيوە بۆ خەرجکردنی 406 مليۆن و 240 هەزار و 500 دينار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی راکێشانی بۆری ئاو بۆ جیاکەرەوەکانی 39 یەکانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە گەڕەکی راپەڕین.

The post وەزارەتی دارایی بودجە بۆ راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی تەرخاندەکات appeared first on SNN.