په‌رله‌مانتارێك: ئێران و سعوودیە چه‌ندین جار لە بەغدا به‌نهێنی کۆبوونەتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موختار موسەوی: "شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە".

ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، موختار موسەوی ئاشكرای كرد، شاندی باڵای ئێران و سعوودیە، چوار جار بە نھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە.

موختار موسەوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە شاندی باڵای ئێران و سعوودیە لە میانی ساڵی رابردوودا، چوار جار بەنھێنی لە بەغدا کۆبوونەتەوە و رایگه‌یاندووه‌: "کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی عێراق، ساز کراون".

گوتیشی: "عێراق رۆڵی گرنگیی گێڕاوە لە ھێور کردنەوەی رەوشی ناوچەکە، بە تایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە".

موسەوی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو، بە تایبەت لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان.