دیجیتاڵ میدیای سپیده
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرپرسێکی حزبی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکردبێت، هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، هیچ بڕیارێکی نوێ دەرنەکراوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه 13 ی ئهیلولی 2021 عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بڕیارێکیان دەرکردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ئامارنەکراون دەستی بەسەردا دەگیرێت و تا ئێستاش هەمان بڕیار پەیڕەودەکەن و بڕیاری نوێ نەدراوە.
ئهوهش له كاتێكدایه ئومێد كوردی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاكان ڕایگهیاندبوو، ئەمڕۆ نزیكەی 300 كەس لە خاوەنی ئەو ئوتومبیلانە لەبەردەم مەڵبەندی یەكێتی گردبوونەوەیەكیان بۆ چارەسەری كێشەكەیان ئەنجامداوە و دوای كۆبوونەوەش لەگەڵ بەرپرسانی مەڵبەند، گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی لە ئەمڕۆوە ئەو ئوتومبیلانە دەتوانن هاتووچۆیان پێبكرێت تا بڕیاری نوێیان بۆ دەردەچێت، هەروەها دەشتوانرێت مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت .