SNN عەدنان درجال بەسەر رکابەرکەیدا سەرکەوت و بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا. لە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى یەکێتى تۆپى پێى عێراقدا کە ئەمرۆ لە بەغدا بەرێوەچوو، عەدنان درجال بەسەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا و هەریەک لە عەلى جەبار بە جێگرى یەکەم و یونس مەحمود بە جێگرى دووەمى سەرۆکى یەکێتیەکە هەڵبژێردران. لە هەڵبژاردنەکەدا عەدنان درجال (48) دەنگى بەدەستهێنا و شەرار حەیدەرى رکابەریشى (16) دەنگى بەدەستهێنا.
The post عەدنان درجال بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا appeared first on SNN.