سەرپەرشتیاری ئیداری زاخۆ دیاریكرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دوابەدوای دیاری كردنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆش دیاریكرا. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ڕێوڕەسمێكدا بە فەرمی، هەڵگورد نەجیب-ی وەكو سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دیاریكرد. هەر ئەمڕۆ بڕیار درا، كە گۆهدار شێخۆ وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ دەست بەكار بكات. لە كۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار درا هەردوو شارۆچكەی سۆران و زاخۆ بكرێنە ئیدارەی سەربەخۆ و بەوەش لەگەڵ (گەرمیان و ڕاپەڕین) هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی 4 ئیدارەی سەربەخۆ.

The post سەرپەرشتیاری ئیداری زاخۆ دیاریكرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.