SNN قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە رانیەوە رایگەیاند، دەنگدان بەلایەنە بچوکەکان ناراستەوخۆ دەنگدانە بەرکابەری هاوپەیمانی کوردستان، کە پارتییە. ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی، لەمیانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هاوپەیمانی کوردستان لە رانیە، رایگەیاند:” شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد و ئەوە ئێمەین دەتوانین لەڕێی دانوستاندنەوە کێشەکان چارەسەر بکەین”. ئاماژەی بەوەشدا:” لایەنەکانی دیکە یان لەبەرژەوەندییاندا نییە لەگەڵ بەغداد رێکبکەون یان ئەوەندە بچوکن کەئەو کارەیان هەر پێناکرێت، بەڵام ئێمە سەلماندوومانە لەپێناو مووچەی خەڵک دەتوانین سەدان سەعات لەبەغداد دانوستاندن بکەین”. قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە:” دەنگدان بەلایەنە بچوکەکان ناراستەوخۆ دەنگدانە بەرکابەری هاوپەیمانی کوردستان کەپارتییە”. جەختیشی کردەوە، پارتی لە خوایەتی کە خەڵک دەنگ بە لایەنە […]
The post قوباد تاڵەبانی: دەنگدان بە لایەنە بچوکەکان ناراستەوخۆ دەنگدانە بە پارتی appeared first on SNN.