دادگای سلێمانی: دۆسیەی د.میران محەمەد دانەخراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رەتیدەکاتەوە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیرکردنی سەر د.میران محەمەدی هەڵوەشاندبێتەوە و تۆمەتەکانی رەتکردبێتەوە و جەخت دەکاتەوە، کە دۆسیەکە بە هیچ شێوەیەک دانەخراوە. سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محە‌ممە‌دی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاندوە: تۆمەتەكان رەت نەكراونە‌تە‌ و دۆسییە‌كە‌ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك دانە‌خراوە و گە‌ڕێندراوە‌تە‌وە‌ بۆ دادگای دە‌ستپاكی بۆ تە‌واو كردنی رێكارە‌ یاساییە‌كان. جەختیشی کردوەتەوە: “دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە […]

The post دادگای سلێمانی: دۆسیەی د.میران محەمەد دانەخراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی appeared first on SNN.