قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرلەئێوارەى رۆژى 14ی ئە‌یلول لە‌ دە‌ڤە‌ری راپە‌ڕین، هاوپەیمانی کوردستان بە‌ ئامادە‌بوونی كاندیدە‌كانی كە‌رنە‌ڤاڵێكی جەماوەرى رێکخست. لەو کەرنەڤاڵەدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و سڵاوی گەیاندە ئەو جەماوەرەى رانیە و پشدەر و بتوێن و دوکان کەبڕیاریانداوە لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان سەربخەن، هەروەها سڵاوی لەو خەڵکە ناڕازی و توڕەیەش کرد کەلەبەر هەر هۆکارێک بێت هێشتا دوودڵن یان هەر بڕیاریان نەداوە بەشدارى دەنگدان بکەن. قوباد تاڵەبانی وتی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد، بۆیە داواتان لێدەکەم دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن تاکو بەو یەکڕیزییەمان، شەڕی بودجە و مووچە بکەین و خزمەتگوزاری زیاترتان […]

The post قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد appeared first on SNN.