رێكارە یاساییەكان بۆ سەرفكردنی دەرماڵەی كۆمەڵایەتی لە كەركوك دەستی پێكردووە سەبارەت بە ناونوسكردنی ئەو خێزانانەی كە دەرماڵەی كۆمەڵایەتی دەیان گرێتەوە لە كەركوك،ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕەزامەندی لە خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە دەربڕیوەو ئێستا لەلایەن لیژنە و تیمە تایبەتەكانی بەرێوبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەركوكەوە رێكارە یاساییەكان بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر. وتیشی رۆژانە لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بەو خێزانانە دەكرێیت و دواتریش سەردانی ماڵەكانیان دەكرێت تا بە زووترین كات كارە پێویستەكانیان بۆ ئەنجامبدەن.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia