سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا هۆشداری لە چالاکبوونەوەی رێکخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان دەدات. داڤید کوهین، جێگری سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند: “واشنتن چەندین ئاماژەی بۆ سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی رێکخراوی قاعیدە دەست کەوتووە، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا چالاک دەبێتەوە”. ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، ئافریل هاینز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرچاوەی مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر وڵاتەکەی، لە ئەفغانستانەوە نییە، بەڵکو لە عێراق، سووریا، یەمەن و سۆماڵەوەیە. قاعیدە یەکێکە لە رێکخراوە توندڕەوەکان لە ساڵی 1988 لەلایەن ئوسامە بن لادن لە ئەفغانستان دامەزراوە، دواتر پەلی هاویشتووە بۆ چەند وڵاتێکی دیکە، دوای ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی 11 […]
The post ئەمريکا: مەترسی سەرهەڵدانەوەی قاعيدە هەيە appeared first on SNN.