SNN بانکی ناوەندی ئەفغانستان کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندایە رايگەياند: “دەستی گرتووە بەسەر نزیکەی 12.4 ملیۆن دۆلار و ئاڵتونی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا، لەو بەرپرسانەش ئەمروڵا ساڵحی جێگری سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان تێدایە”. بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاويکردەوە: “پارە و ئاڵتونەکان لە ماڵەکانی بەرپرسەکان هەڵگیراون، هەرچەندە هێشتا نەزانراوە بۆچی ئەو پارە و ئاڵتونانە لە ماڵەکانیاندابووە”. شوێنی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان نەزانراوە، ئەمروڵا ساڵح بەڵێنیداوە بەرهەڵستی تاڵیبان بکات، هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی خێزانەکەی وتی تاڵیبان ڕوحوڵا عەزیزی برای ئەمروڵایان کوشتووە. لە بەیاننامەیەکی جیادا، بانکی ناوەندی ئەفغانستان داوای لە هاوڵاتیانی ئەفغانی کرد دراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانیەکان لەسەر ئەوەی بانک و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە […]
The post تاڵیبان دەستی بەسەر زياتر لە 12 ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا گرت appeared first on SNN.